Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:01

میدیایى فەرمیی یەکێتیی هه‌والى ڕه‌تکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردنیان سڕیه‌وه‌

یه‌كێتى ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەت دەکاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

میدیایاكانى فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌والى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لایه‌ن یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌وه‌ له‌سه‌ر مالپه‌ره‌ فه‌رمیه‌كانیان سڕیه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەواڵێکی بەپەلەیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە یه‌كێتى ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەت دەکاته‌وه‌.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دواى ده‌ خۆله‌ك له‌ ته‌واو بوونى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن رایگەیاند" یەكێتی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكاتەوە و قەبوڵی ناکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند خولەکێکه‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هاتووە و هێشتا هیچ ئەنجامێکیش ڕانەگەیەندراوە. چاودێرانیش پێیانوایە کە یەکێتی سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی بۆ ساخته‌كارى، دەزانێت ئەو پلانانەی بۆ ساختەکاری داویەتی، ئامانجەکەی نەپێکاوە، بۆیە ئەنجامەکەی ڕەت دەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.