لایهن و قهواره سیاسییهكان له سنوورى سلێمانى و ئیدارهى راپهڕین و گهرمیان و چهمچهماڵ و كۆیه یهكێتى نیشتیمانى كوردستان به ساختهكارى تۆمهتبار دهكهن و ژمارەیەکی زۆری رەگەزنامە و ناسنامە لە بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی بردراون.
پەرلەمانتاری گۆڕان ئاشکرای کرد، شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆری ڕەگەزنامە و ناسنامە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە ساختە درووست کراون.
بێستوون فایەق، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسینێکی بە ناونیشانی (گاڵتەجاڕی نەک هەڵبژاردن) بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: ئەمشەو ژمارەیەکی زۆر (رەگەزنامەی عێراقی) و (هویه احوال مدنی)ی پڕ نەکراوە لە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی دوو کە تایبەتە بە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بارەگاکەی لە کەلار، براوە.
ئەوەشی نەشاردەوە کە شەوی ڕابردوو چەند ئەفسەرێک کلیلی ئەو ژوورانەیان کە بەڵگەنامەکانی تێدایە، لە کارمەندەکانی بەشەکە وەرگرتووە و ھەموو بەڵگەکانیان بردووە، ئەمەش “مەترسییەکی ئێجگار گەورەیە و لە ئێستاوە ھەڵبژاردن نەک تەنیا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو پێناسەکەشی لە کوردستان لە بنەمای دیموکراسییەوە دەگۆڕێ بۆ گاڵتەجاڕی”.
بێستوون فایەق دەڵێ ئەوان بە فەرمی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقیان لەم “ئابڕووچوونە” ئاگادار کردووەتەوە.
پێشتر بەڵگە و زانیارییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵێکی چڕی ساختەکاری لە شاری سلێمانی ئەنجام داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.