هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی، ئەنجامی دەنگدانی شارۆچكەی كۆیە ڕەت كردەوە بەهۆی ساختەكاریی یەكێتییەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممه 30 / 9، نوێنەری هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی ڕایان گەیاند، بوونی ژمارەیەكی زۆر لە ناسنامەی ساختە و ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی یەكێتی لە بنكەكانی دەنگدان و بوونی ساختەكاری، ئێمە هەڵبژاردنی شارۆكەی كۆیە ڕەت دەكەینەوە.
ئاماژهیان بهوهداوه، بەهەموو شێوەیەك ئەو پرۆسەیە ڕەت دەكەینەوە و سكاڵا تۆمار دەكەین، كۆیە كراوە بەسەربازگە و هێزەكانی یەكێتی و پێشێلی مافی دەنگدان كراوە و ساختەكاریش كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.