Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:09

له‌سلێمانى بنکەیه‌کی دیکه‌ى هه‌ڵبژاردن داخرا و هێرش کرایه‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان

دووه‌م بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ داده‌خرێت
کوردستان TV
100%

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌  30 ى ئه‌یلولی 2018 ، له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان  ،  بنكه‌ى ڕه‌وشه‌ن به‌درخان  له‌شاری سلێمانى  داخرا 


په‌یامنێری كوردستان تیڤى پێى ڕاگه‌یاندین ، له‌و بنكه‌یه‌دا چه‌ند ده‌نگده‌رێك دوور له‌ڕێنماییه‌كانى كۆمیسیۆن وویستیویانه‌ ده‌نگ بده‌ن و كارمه‌ندان كۆمیسیۆن ڕێگریان كردووه‌ له‌و هاوڵاتیانه‌ دواتر پشێوی له‌و بنكه‌یه‌ دروست ده‌بێت و دووچاری داخستن ده‌بێته‌وه‌ 

په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند هه‌ر له‌كاتی پشێویه‌كه‌دا له‌و بنكه‌یه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.