Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:23

به‌رپرسێکى گۆڕان له‌چه‌مچه‌ماڵ : هێزێکى زۆر هێنراون بۆ شاره‌که‌ بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌کاری

له‌لێدوانى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

 م.فه‌رمان گوته‌بێژی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى پێى ڕاگه‌یاندین  ، له‌شه‌وى ڕابردووه‌وه‌ هێزێكى زۆر به‌جلی مه‌ده‌نى  هێنراون بۆ  شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ  به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ساخته‌كاری 

ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان ڕاشیگه‌یاند  له‌چه‌مچه‌ماڵ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى زۆری سه‌خته‌ ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه‌  ، ئێمه‌ش وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌شاره‌كه‌  سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین له‌كۆمیسیۆن له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكاریه‌كانى ئه‌و هێزانه‌ له‌ئه‌نجامدانى ساخته‌كاری له‌بنكه‌كانى ده‌نگدان  .


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.