به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی لقی 11ی پارتی له ڕانیه رایده‌گه‌ێنێ، لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێ پێشێلكاری بكات و پرۆسه‌كه بشێوێنێت، له هه‌ندێك بنكه رێژه‌ی به‌شداریكردن زۆر كه‌مه، بۆیه له ڕانیه ده‌یانه‌وێ خرووقات دروست بكه‌ن و ته‌زویرات بكه‌ن.
د. قادر حه‌مه‌عه‌لی، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی لقی 11ی پارتی له ڕانیه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاندووه: هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌وره له سنووری بیتوێن و پشده‌ر نییه و، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمه كه له چاودێرهكانمانهوه وه‌رمانگرتووه، لایه‌نێكی سیاسی ده‌یه‌وێ پێشێلكاری بكات و پرۆسه‌كه بشێوێنێت، له هه‌ندێك بنكه رێژه‌ی به‌شداریكردن زۆر كه‌مه، بۆیه له ڕانیه ده‌یانه‌وێ خرووقات دروست بكه‌ن و ته‌زویرات بكه‌ن.
د. قادر حه‌مه‌عه‌لی زانیارییشی دا: له شارۆچكه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر پرۆسه‌كه زۆر به سستی به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌پیێ ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوون، 15%ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان داوه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌مه و هیوادارین له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا رێژه‌كه زیاد بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.