Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:20

کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا داوا لە هاووڵاتیان دەکات بچنه‌ سه‌ر سندوقەکانی ده‌نگدان و دەنگ بدەن

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، كونسولخانه‌ى  گشتی بەریتانیا لە هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 30 ى ئه‌یلولی 2018 ،  پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەخوازین بۆ بەشداریکردنیان لە دیموکراسیەت.

کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا  داواش لە هاوڵاتیان دەکات مافی دەنگدانیان بەکاربهێنن و بڕۆنە سەر سندوقەکانی دانگدان و دەنگی خۆیان بدەن.

كاتژمێر 8:00 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌ 30 ى ئه‌یلولی 2018 ، پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى پێكرد 

له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان  5 هه‌زار و 932  وێستگه‌ى  ده‌نگدان دانراون بۆ ده‌نگده‌ران  ، له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان   773 كاندید له‌لیسته‌ جیاوازه‌كانى كێبڕكێى به‌ده‌ست هێنانى  كورسیه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن  تێیدا  532 پیاو و  241 ئافره‌تن 


له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان   2 ملیۆن و 914  هه‌زار و 992 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌  

له‌پارێزگای هه‌ولێر   ملیۆنێك و 36 هه‌زار و 414 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن ، له‌پارێزگای دهۆك  677 هه‌زار و 977 كه‌س ،  له‌سلێمانى   یه‌ك ملیۆن و  134 هه‌زار و 76 كه‌س ، له‌ هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید  66 هه‌زار و  16 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن ،

29 لیست و هاوپه‌یمانیه‌تى به‌شدارن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان   كێبڕكێ له‌سه‌ر 111 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.