Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:14

لە چۆمان دەنگدەرێک لەکاتی دەنگدان گیانی لەدەستدا

تەمەن 86 ساڵ
کوردستان TV
100%


كه‌ریم سمكۆ په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێى ڕاگه‌یاندین ، کاتژمێر 11:45 خولەکی پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 30 ى ئه‌یلولی 2018 ،  لە بنکەیەکی دەنگدان لە سەنتەری قەزای چۆمان، لەکاتی پڕۆسەی دەنگدان، دەنگدەرێک گیانی لەدەستدا.

رائد نەجات ئەحمەد، بەرپرسی بنکەی پۆلیسی چۆمان، بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند لەکاتی پڕۆسەی دەنگدان لە قوتابخانەی باڵەکی کچان لە قەزای چۆمان،  دەنگدەرێک بەناوی (خدر ئەحمەد عەبدوڵڵا) تەمەن 86 ساڵ کە دانیشتووی سەنتەری قەزای چۆمانە، دوای ئەوەی دەنگی خۆی دا، جەڵتە لێی دەدات و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی چۆمان، بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.