Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:22

هێمن هه‌ورامی: هه‌ڵبژاردن کۆڵه‌که‌ی دیموکراسیه‌ بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌که‌م بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان

هێمن هه‌ورامی: وه‌كوو پارتی پابه‌ندی سه‌دا سه‌دی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن ده‌بین
هێمن هه‌وارمی: هه‌ڵبژاردن كۆڵه‌كه‌ی دیموكراسیه‌ بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیدا كرد، دواتر له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه‌ و هه‌ڵبژاردنی به‌ كۆڵه‌كه‌ی دیموكراسی ناوبرد. 

هه‌روه‌ها داوای كرد كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ رێگرتن له‌ هه‌ر جۆره‌ ساخته‌كارییه‌ك و فه‌رزكردنی ئیراده‌ی خۆیان، بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن. 

داواشی كرد كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه ‌بن كه‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌ریكردوون و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دۆڕاو و براوه‌ هه‌ر بۆ خزمه‌تی ئه‌م گه‌له‌یه‌ و وه‌كوو پارتی پابه‌ندی سه‌دا سه‌دی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن ده‌بین. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.