Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:22

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: تا کۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان هاتووچۆی نێوان شاره‌کان راده‌گیرێت و بازگه‌کانیش ناکرێنه‌وه‌

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: هیچ به‌رپرس و هاووڵاتییه‌ك بۆی نییه‌ له‌ نێوان شاره‌كان هاتووچۆ بكات
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت: تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان هاتووچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گیرێت و بازگه‌كانیش ناكرێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، هاتووچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گیرێت و بازگه‌كانیش داده‌خرێن. 

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه‌، هاتووچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گیرێت و بازگه‌كانیش له‌ نێوان شاره‌كان چ له‌ هه‌رێمی كوردستان و چ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، داده‌خرێن و تا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ناكرێنه‌وه‌. 

دووپاتیشی كرده‌وه‌ هیچ به‌رپرس و هاووڵاتییه‌ك بۆی نییه‌ له‌ نێوان شاره‌كان هاتووچۆ بكات و داواش له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات له‌مڕۆوه‌وه‌ هاوكارییان بكات. 

ئه‌مڕۆ، 30ی ئه‌یلوول 2018، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان، رێوشوێنی تایبه‌تییان گرتووه‌ته‌به‌ر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.