له‌نوسراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت به‌پێى بڕیاری لێژنه‌ى باڵای ئه‌منى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان هاتووچۆ له‌نێوان پارێزگاكان قه‌ده‌غه كراوه به‌ڵام له‌ناو سنوری پارێزگا خۆیدا ڕێگه پێدراوه بۆیه هه‌ر ده‌زگایه‌كى ئه‌منى سه‌رپێچى بكات به‌رپرسیار ده‌بێت و ئه‌مه‌ش پێشیڵی بریاری لیژنه‌ى ئه‌منى هه‌ڵبژاردنه
كاتژمێری 8:00 ی به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه پرۆسه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو ، تێیدا 773 كاندید له‌لیسته جیاوازه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر 111 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.