Erbil 9°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:31

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشى هه‌ولێر : پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى به‌ئارامی و بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌لێدوانى بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


د. تاریق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشى هه‌ولێر به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند  له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى  ده‌نگدانى گشتى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ته‌واوى بنكه‌كانى ده‌نگداندا  ئاسایش و ئارامی هه‌یه‌ هاوڵاتیان بێ گرفت ده‌توانن به‌شداری پرۆسه‌كه‌ بكه‌ن .

ڕاشیگه‌یاند به‌پێى ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ى داڕێژراوه‌ ته‌واوى بنكه‌كان پارێزراون و ئاسایش تێدا بوونى هه‌یه‌ بێ هیچ گرفتێك پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

كاتژمێر 8:00 ى به‌یانى ئه‌مڕۆ  یه‌كشه‌ممه‌ 30 ى ئه‌یلولی 2018 ، پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى پێكرد 

له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان  5 هه‌زار و 932  وێستگه‌ى  ده‌نگدان دانراون بۆ ده‌نگده‌ران  ، له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان   773 كاندید له‌لیسته‌ جیاوازه‌كانى كێبڕكێى به‌ده‌ست هێنانى  كورسیه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن  تێیدا  532 پیاو و  241 ئافره‌تن 


له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان   2 ملیۆن و 914  هه‌زار و 992 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌  

له‌پارێزگای هه‌ولێر   ملیۆنێك و 36 هه‌زار و 414 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن ، له‌پارێزگای دهۆك  677 هه‌زار و 977 كه‌س ،  له‌سلێمانى   یه‌ك ملیۆن و  134 هه‌زار و 76 كه‌س ، له‌ هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید  66 هه‌زار و  16 كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن ،

 

 

29 لیست و هاوپه‌یمانیه‌تى به‌شدارن له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان   كێبڕكێ له‌سه‌ر 111 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.