سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێك له بنكه‌كانى ده‌نگدان له شارۆچكه‌ی پیرمام ده‌نگیدا و دواتر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: سەرکەوتنی هەڵبژاردن سەرکەوتنی هەموو لایەنەکانە و داوا ده‌كه‌م كه هەڵبژاردنه‌كه بە هێمنی بەڕێوەبچێت و هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بێ.
هه‌روه‌ها جەختیشی کردەوە، سەرکەوتنی هەڵبژاردن سەرکەوتنی هەموو لایەنەکانە و پێویستە هەموو لایەنەکان، سەرکەوتنی ئه‌م هەڵبژاردنه بە سەرکەوتنی خۆیان بزانن.
گوتیشی، ڕەنگە لایەنێک لە لایەنێکی دیکە دەنگی زیاتر بهێنێت، بەڵام نابێ ئەمە ببێتە کێشە، هاوكات هیوای خواست کە دووبارە پارتی سەرکەوتنی گەورە تۆمار بكاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.