Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 20:09

نێچیرڤان بارزانى : پۆستى سه‌رۆک کۆمار له‌نێو لایه‌نه‌ کوردیه‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێت و هیوادارین یه‌کێتی به‌پێشنیاره‌که‌مان ڕازی بێت

له‌میانى به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 30 ى ئه‌یلولی 2018،  كاتژمێر 8ى به‌یانى،  پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستى  پێكرد .

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م هاووڵاتى له‌ بنكه‌ى دیار به‌كر له‌ هه‌ولێر ده‌نگى دا بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان .

دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ پرسیاری میدیاكاران باسى له‌ چۆنیه‌تى هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراقى كرد  و ڕایگه‌یاند: یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌رهه‌م سالح یان كاندید كردووه‌ ، ئێمه‌ش وه‌ك پارتى فواد حوسێن مان كاندید كردووه .

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌ پشكى كورده‌ ئێمه‌ وامان پێشنیار كردووه‌ له‌نێو لایه‌نه‌ كوردیه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ڵبژێردرێت .

ڕاشیگه‌یاند: هیوادارین یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ پێشنیاریه‌كه‌ى ئێمه‌ ڕازی بێت ، با هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار له‌نێو لایه‌نه‌ كوردیه‌كان هه‌ڵبژێردرێت .

نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند: وه‌ك چۆن لایه‌نه‌ سوننى و شیعه‌كان یه‌ك كاندیدیان هه‌یه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران،  با ئێمه‌ى كوردیش یه‌ك كاندیدمان هه‌بێت بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراق .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.