ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ستراتیژی گۆشەگیری کە ژمارەیەک سزا لە خۆدەگرێت بەسەر سەرۆکی سوریا دەسەپێنن، ئهگهر تەگەرە بخاتە بەردەم پرۆسەی سیاسی بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ.
نوێنەری ئەمریکا تایبەت بە كاروباری سوریا رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا تەگەرە بخاتە بەردەم پرۆسەی سیاسی بۆ کۆتاییهێنانی شەڕ لەو وڵاتە، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ستراتیژی گۆشەگیری کە ژمارەیەک سزا لە خۆدەگرێت بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن.
جەیمس جیفری نوێنەری، ئەمریکا تایبەت بە شەڕی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە، واشنتۆن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات بۆ سەپاندنی سزای نێودەوڵەتی توند ئەگەر حکومەتی ئەسەد هاوکاری نەکات لە نووسینەوەی دەستوور و خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەو وڵاتە.
جێفری گوتی، ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارەکە پەسەند نەکات، کارێک دەکەین شکست بە رژێمی سوریا بهێنین و وا دەکەن ڕوسیا لەو وڵاتە هەڵبێت.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا، میسر، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئوردن ، بەریتانیا و سعودیە داوایان لە دیمستورای نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریا کرد، لیژنەیەکی دەستووری بۆ کێشەی سوریا پێکبهێنێت و ڕاپۆرتێک لەوبارەیەوە ئامادە بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.