Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:39

فیلمێکی مێژوویی بولگاری ده‌گاته‌ سلێمانی

باس كردنه‌ له‌ ژەنیارێکی بەهرەمەندی پیانۆ
کوردستان TV
100%


بریاره‌ له‌ چوار چێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی فیلمێکی مێژوویی بولگاری له‌ ژێر ناوی" 4/3 " سێ له‌سه‌ر چوار  پیشان بدرێت .

ئه‌م فیلمه‌ له‌ ده‌رهێنانی " ئیلیان میتیف " ی بولگارییه‌ و لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی سلێمانییە، ده‌رباره‌ی ئه‌م فیلمه‌ ره‌خنه‌گرانی بواری سینه‌ما ره‌خنه‌ی خۆیان هه‌یه‌ و ده‌لێن ئەگەر حەز دەکەن سەیری مێژووی سینەما بکەن، ئەبێت سەیری ئەم فیلمە بکەن . 

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ باس كردنه‌ له‌ ژەنیارێکی بەهرەمەندی پیانۆ ، بەڵام باوکی ئەم ژەنیارە حەز دەکات کوڕەکەی زیاتر گرنگی بە خوێندن بدات، بەڵام ئەم ژەنیارە بەردەوام دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی خەونەکانی .

جێی باسه‌ له‌  10-10-2018 سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی له‌م شاره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.