له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا درامای " سه‌مای ته‌رزه " له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌رانی ناوداری شاری سلێمانی به هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كورد به‌رهه‌م ده‌هێنرێت وپهخشدهكرێت .
یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌ڕێژی دراماكه " شوانه جه‌زا " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م درامایه له نووسین و ده‌رهێنانی " كاروان ئاوات " ه و ئێستا له قۆناغی وێنه‌گرتندایه، هه‌روه‌ها دراماكه له 25 زنجیره پێكدێت و بۆ مانگی دووی ساڵی داهاتوو كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت و پێشكه‌ش به بینه‌ران ده‌كرێت .
ئه‌م درامایه درامایه‌كی سه‌رده‌مییه و باس له ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی سه‌رده‌می ئێستا ده‌كات ، ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری ناوداری شاری سلێمانی به‌شداری دراماكه ده‌كه‌ن ، ئه‌كته‌ره به‌شداربووه‌كان بریتیین له هه‌ر یه‌ك له " ژیان ئیبراهیم، عه‌بدول حه‌مه‌جوان ، نیگار عوسمان، شه‌هێن جه‌مال، شه‌نگه ته‌حسین، ئاواره خان، مامۆستا كامه‌ران شێركۆ، شوان جه‌زا ، میران شێرزاد، فه‌رهاد ڕه‌سووڵ، پشتیوان عه‌بدوڵا، ڕێكان شایی، سازه، ڕێبواری حه‌مه‌ی سابیر، زانست لانه، شادیه جه‌زا" و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی تریش .
جێی باسه ، سه‌مای ته‌رزه به سپۆنسه‌ری گرووپی كۆگاكانی تهتلیساس به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و عه‌بدول حه‌مه‌جوان سه‌رپه‌رشتیاری گشتی دراماكه‌یه و لۆكهیشنهكانیش له سلێمانی، پێنجوێن، ئێران و ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.