Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:57

کۆمسیۆن کارمه‌ندانی ئاگادار ده‌کاته‌وه‌

بەكارهێنانی مۆبایل و وێنەگرتن لەناو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە
کوردستان TV
#7
100%


بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێری وێنەگرتن لەناو وێستگەكانی دەنگدان قەدەغەیە و دەشڵێت هەر فەرمانبەرێك سەرپێچی بكات، بێبەش دەكرێت لەو بڕە پارەیەی بۆی دابینكراوە.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، بەچاودێری راگەیاند: بەپێی ڕێكارەكانی كۆمسیۆن بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێری وێنەگرتن قەدەغەیە لەناو وێستگەكانی دەنگدان و دەبێت فەرمانبەرانی كۆمسیۆن و بریكاری قەوارە سیاسییەكان ڕێگە نەدەن بەهیچ شێوەیەك ئەو كارە بكرێت.

ناوبراو، وتیشی  بۆ فەرمانبەرانی كۆمسیۆن، هەر سەرپێچیەك بێبەشیان دەكات لەو بڕە پارەی كە بۆیان دابینكراوە، سەرەڕای لایەنە یاساییەكەی.

سبەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت دوێنی هه‌ینی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌رێوه‌چوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.