هێڤی هەیاف ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كە هاوكات هەڵسووڕاوی گۆڕان بوو لە سنووری هەولێر رایگەیاند، هیچ پێوەندییەكی بە گۆڕانەوە نەماوە.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، هێڤی هه‌یاف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له فراكسیۆنی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوی دیاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له هه‌ولێر ده‌ڵێت: من هێڤی هه‌یاف به‌کر هەڵسوڕاوی پێشوی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، لەم ساته‌وه هیچ پەیوەندیەکم بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.
ده‌شڵێت: دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو زۆر سەرسەختانە باوەرم بەو رێبازە هەبووە و کارم کردووە بۆ سەرخستنی بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام دوای مردنی رەوانشاد نەوشیروان مسته‌فا لە رێڕەوێ رێبازەکە لایان دا‌و چی دژایەتی نەما نەیکەن بەرامبەر من".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: لەبەر باڵباڵانی لەو دەقەیەوە من ئامادە نیم ببم بە سوتەمەنی لە نێوان باڵەکان پێشتریش رێکخەری گشتی و زۆرێک لە هەڵسوڕاوانم ئاگادار کردوه‌تەوە لەو بارودۆخە و پێم راگەیاندون هەڵوێستی جدیم دەبێت".
ده‌شڵێت: "لە داهاتودا روونکردنەوەی زیاترم دەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.