Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 14:06

نێچیرڤان بارزانی قوتابییه‌ یه‌که‌مه‌کانی ساڵی خوێندنی 2017-2018 ی خه‌ڵاتکرد

ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی سیاسیشدا سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م بێت
کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی  رێوره‌سمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی خوێندنی 2017-2018 رایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌ زانست و خوێندن به‌ ئامانجه‌كانمان ده‌گه‌ین و ته‌نها به‌ خوێندن و زانست له‌ تاریكی رزگارمان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌داهاتووشدا په‌روه‌رده‌ له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی كاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: داعش خه‌نجه‌رێكی نامه‌ردی بوو له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درا و گه‌لی كوردستان گوزری نامه‌ردی زۆرتریشی بینیوه‌.

گوتیشی: ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی سیاسیشدا سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌م بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.