هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، جه‌خت له پاڵپشتیكردنی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌نه‌وه كه رایگه‌یاندبوو ، پێمان باشه دیاریكردنی به‌ڕێزێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بۆ ڕای فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ر به‌ڕێزێك ده‌نگی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی به‌ده‌ستهێنا ، وه‌ك كاندیدی كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دیاری بكرێت و داوا ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك ڕێز له ڕای زۆرینه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا بگرن.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی میحوه‌ری نیشتمانی جه‌ختیش له گرنگی یه‌كێتی ریزه‌كانی نیشتمانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و كورد به تایبه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه په‌یامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه
كه‌تیایدا هاتبوو ..
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ـی 9ـی 2018 له‌سه‌ر داوای خۆی و بۆ پرس و ڕا له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار، به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی كردین.
له‌گه‌ڵ ڕێز بۆ كاك د. به‌رهه‌م به‌ڵام پۆستی سه‌رۆككۆماری په‌یوه‌سته به ئیستحقاقاتی سیاسی بۆ گه‌لی كوردستان، نه‌ك شه‌خس و لایه‌نێك و ئه‌م پۆسته په‌یوه‌ندی به هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه به گه‌لی كوردستانیشه‌وه. پێمان باش بوو كه هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید ڕێك كه‌وتبان، به‌ڵام براده‌رانی یه‌كێتیی نیشتیمانی تاكلایه‌نه كاندیدی خۆیان دیاری كرد و دواتر لایه‌نه كوردستانییه‌كانی تر و پارتی دیموكراتی كوردستانیش كاندیدی خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته دیاری كرد.
ئێستایش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه پێویسته میكانیزمی دیاریكردنی كاندید بۆ سه‌رۆككۆمار هه‌ر لای لایه‌نه كوردستانییه‌كان بمێنێته‌وه و، ڕێز بگیرێت له ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان. هه‌روه‌ها پێمان باشه دیاریكردنی به‌ڕێزێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق بۆ ڕای فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه. هه‌ر به‌ڕێزێك ده‌نگی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی به‌ده‌ستهێنا وه‌ك كاندیدی كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار دیاری بكرێت و داوا ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك ڕێز له ڕای زۆرینه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا بگرن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.