پاشنیوەڕۆی ڕۆژى هه‌ینى 28-9-2018 ، لەدەریاچەی دوكان گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ گیانی لەدەستدا
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدەریاچەی دوكان ولەكاتی مەلەكردندا گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ كەدانیشتوی ناحیەی پیرەمەگرونە ، بەلەم لێیدەدات و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی بیرنەكەیەوە گیانی لەدەستدا .
لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری بەلەمەكەش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە ڕاگیراوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.