1. هه‌ر كه‌سێك بڕوانامه‌ی ماسته‌ری نه‌بێت بۆی نیه ببێته مامۆستا له قوتابخانه، له‌وانه‌ش ده یه‌كه‌مه‌كان چانسی زیاتریان هه‌یه.
2. منداڵ تا ته‌مه‌نی نه‌بێته 7 ساڵ ناچێته قوتابخانه، واته پێش ئه‌و ته‌مه‌نه خوێندن ئیجباری نیه.
3. له 6 ساڵی یه‌كه‌م له خوێندن تاقیكردنه‌وه و نمره دانان نیه یاخود زۆر كه‌م ئه‌نجامده‌درێن، هه‌شبی ئیجباری نیه.چونكه ته‌ركیز له‌سه‌ر (فێربوونه Learning، نه‌ك تاقیكردنه‌وه Testing)
4. ته‌نها 1 تاقیكردنه‌وه‌ی (ستاندار-گشتی) هه‌یه ئه‌ویش كاتێك قوتابی ته‌مه‌نی ده‌گاته 16 ساڵ.
5. هه‌موو قوتابیه‌كان، زیره‌ك و ته‌مبه‌ڵ، له هه‌مان پۆل ده‌خوێنن، جیاكاری و شتی وا نیه.
6. به‌ڵام 30% قوتابیان پێویستیان به یارمه‌تی و پاڵپشتی زیاتر هه‌یه له 9 ساڵی یه‌كه‌می خوێندنیان.
7. 93% فینله‌ندیه‌كان له پۆلی واته ئاماده‌یی 12 ده‌رده‌چن.
8. ته‌نها 66% قوتابیان ده‌چنه كۆلیج.
9. 43% ده‌رچوانی پۆلی 12 واته ئاماده‌یی ده‌چنه خوێندنی پیشه‌یی (Vocational Schools)، ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێداویستی بازاڕی كار.
10. له‌وانه‌ی زانست‌دا ته‌نها 16 قوتابی له پۆلیكدان، ئه‌ویش تاكو بتوانن له هه‌موو وانه‌كان له‌بواری پراكتیكی به‌شدار بن و ته‌واو فێرببن.
11. له فینله‌ندا، جیاوازی نێوان قوتابی زیره‌ك و ته‌مبه‌ڵ له نزمترین ئاسته به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان.
12. ماوه‌ی پشوو و ڕێسته‌كان زۆره تاكو قوتابی هه‌ست به فشار و سترێس نه‌كا.
13. مامۆستا زۆر رێزی لێگیراوه و ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه. بێگومان پابه‌ندیشه به سیسته‌م و سترتتیجیه‌تی خوێندن له‌و وڵاته.
14. مامۆستا ڕۆژانه ته‌نها 4 كاتژمێر وانه ده‌لێته‌وه و حه‌فتانه 2-4 كاتژمێر له‌خولی ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانی پیشه‌یی به‌شداره كه پێی ده‌ڵێن"Professional Development". واته زۆر گرنگی به پیشه‌ی مامۆستایه‌تی و ڕاهێنان و مه‌شقكردن ده‌درێت.
15. مووچه‌ی مامۆستا زۆر باشه، به‌ڵام بوونه مامۆستا زۆر زه‌حمه‌ته و كێبڕكێی توندی له‌سه‌ره و به فلته‌ری زۆر داده‌ڕوا.
16. جگه له‌وه مامۆستا هیچ جۆره سه‌روانه و پاداشتێكی زیاده‌ی پێ‌نادرێت.
17. گرنگی پیشه‌ی مامۆستا به‌قه‌د گرنگی پیشه‌ی پزیشك و پارێزه‌ره و له‌و ئاسته هه‌ژمار ده‌كرێت.
18. سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی فینله‌ندا باشترین و كاریگه‌رترین سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه له جیهان.
19. منداڵانی فینله‌ندا به‌رزترین ئاستیان هه‌یه له بواری زانست و خوێندنه‌وه و بیركاری (ماتماتیك)، به‌گوێره‌ی پێوه‌ر وهه‌ڵسه‌نگاندنی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی2001 (2001 International Standardized Measurement).
20. ئه‌ركی ماڵه‌وه (Homework) نیه، یان زۆر كه‌م و سنوورداره. زیاتر پشت به توانا و فێربوونی قوتابی ده‌به‌ستێ له‌ناو پۆلدا.
21. زۆر بایه‌خ به وه‌رزش و په‌ره‌پێدانی توانای جه‌سته‌یی و هۆشی قوتابی ده‌درێت.
22. ژماره‌ی مامۆستا زۆره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی قوتابیان.
23. به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی قوتابخانه له فینله‌ندا كه‌متره، كاته‌كانی تر بۆ چاڵاكی و ڕاهێنانی ده‌ره‌وه‌ی پۆل ته‌رخان كراوه. ئه‌ركی ماڵه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئاسان و ساده‌یه.
24. گرنگی به چۆنایه‌تی (Quality ) ده‌ده‌رێت نه‌ك چه‌ندایه‌تی (Quantity).
25. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه قوتابی (چۆن فێربكرێت)، نه‌ك (چی فێربكرێت).
26. خوێندن تا قۆناغی زانكۆ به خۆڕاییه. قوتابخانه‌ی تایبه‌ت نیه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێ سه‌ر به ده‌وڵه‌ته و ئه‌ویش به خۆڕاییه.(هاتووچۆ و ژه‌مه خۆراك و ئامۆژگاری وخزمه‌تگوزاری ده‌روونی و چاودێری ته‌ندرو‌ستی و چاودێریكردن و پاراستنی ددان و ....هتد) هه‌موو ئه‌مانه به‌خۆڕاییه و حكومه‌ت له‌ئه‌ستۆی ده‌گرێ.
27. ژماره‌ی قوتابی له‌پۆلێكدا له‌نێوان 10-25 قوتابیه، له 25 زیاتر نیه.
28. ستراتیژ و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده له‌سه‌ر ئه‌وه بنیاتنراوه كه (هه‌ر قوتابیه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یهEvery Child is Unique)، واته گرنگی به توانا و به‌هره‌ی قوتابی ده‌درێ وه‌ك (تاكێكی سه‌ربه‌خۆ) و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه باشترین و به‌رزترین ئاستی په‌روه‌رده و فێركردنی بۆ دابینبكرێ.
و: د. علی عباس محمود
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.