Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:09

کۆمسیۆن: نابێت ڕاگەیاندنەکان ڕووماڵی پڕۆسەی جیاکردنەوەى ده‌نگه‌کان بکه‌ن

تەنها چاودێر و بریكاری قەوارە سیاسییەكان به‌شدارى ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك لەسەر شێوازی جیاكردنەوەی دەنگەكان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەینێت ڕێگە بە ڕاگەیاندنەكان نادرێت ڕووماڵی پڕۆسەی جیاكردنەوە بكەن.

ئەمڕۆ هەینی 28ـی ئەیلوول، بەپێێ‌ ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، لەكاتی جیاكردنەوەی دەنگەكان رێگە نادرێت بە دەزگەكانی راگەیاندن ڕووماڵی بكەن.

لەبەشێكی ڕاگەیەندراوە ئاشكرا كراوە، تەنها چاودێر و بریكاری قەوارە سیاسییەكان دەتوانن ئامادەی پرۆسەی ژماردن وجیاكردنەوەی دەنگەكان بكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.