Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:09

پرۆسه‌ى دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کۆتایی هات

170 هەزار و 469 دەنگدەری تایبەتی مافی دەنگدانیان هەبوو
کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕایگەیاند، به‌پێی دوایین ئامار رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت تا کاتژمێر 6.00ى ئێواره‌ له‌ هەولێر 77% و له‌ سلێمانی 80% له‌ دهۆک 80% و له‌ هەلەبجە 88% بوو.

لە دەنگدانی گشتی 3 ملیۆن و 85 ھەزار و 461 کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، كە لە پارێزگاكان بەمشێیوەیە؛ لە ھەولێر ملیۆنێك و 109 ھەزار و 72 دەنگدەر و لە پارێزگای دھۆك 711 ھەزار و 218 دەنگدەر و لە سلێمانی ملیۆنێك و 196 ھەزار و 980 دەنگدەر و لە ھەڵەبجەش 68 ھەزار و 191 دەنگدەر ھەن.

تێزانین ، كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، كە 170 هەزار و 469 دەنگدەری تایبەتی مافی دەنگدانیان هەبوو و رۆژی یەكشەممەش دەنگدانی گشتی لە هەرێـمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.