كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، هێڵی گەرم دەكاتەوە و لەو رێگەیەوە هاووڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندی بە كۆمسیۆنەوە بكەن.
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ژمارە تەلەفۆنی 80033333 بڵاو دەكاتەوە كە هاووڵاتیان دەتوانن بێ بەرانبەر و بۆ هەر گیروگرفت و سكاڵایەك، پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بكەن، جا چ لە رێگای ئاسیاسێڵ یان كۆڕەكەوە بێت.
بەپێی ئەم سیستمە، كە لە رێگای كارمەندانی ئۆفیسی نیشتیمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، پەیوەندییەكان وەڵام دەدرێنەوە و راستەوخۆ قسەكانیان وەردەگیرێت، ئەمەیش بە یەكەم سیستمی هێڵی گەرم دادەنرێت لە هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.