رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و یونیسێف راپۆرتێكی له‌سه‌ر منداڵان بڵاو كردۆته‌وه‌و رایگه‌یاند: له ساڵی 2017 نزیكه‌ی 6.3 ملیۆن منداڵ له‌ته‌مه‌نی خوار 15 ساڵان مردوون كه به‌نزیكه‌یی ده‌كاته له هه‌ر 5 چركه‌دا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه به نه‌خۆشییه‌ك كه ده‌كرێت رێگه‌ی لێبگیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری داتا و زانیارییه‌كانی یونیسێف ده‌ڵێت: راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ریخستووه زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن كه ده‌كاته 5.4 ملیۆن حاڵه‌تی تۆماركراو له ته‌مه‌نی خوار ٥ ساڵانن و نزیكه‌ی نیوه‌ی مردنه‌كان له‌نێو منداڵه ناكامهكانن.
مارك هاوریوارد، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری داتا و زانیارییه‌كانی یونیسێف ده‌ڵێت: "له ته‌مه‌نی پێنج ساڵان، به دڵنیایی نه‌خۆشییه‌كان رۆڵێكی به‌رچاوییان هه‌یه كه زیاتره له ته‌مه‌نه‌كانی دیكه، باشترین و ئاسانترین پارێزه‌ری منداڵان كوتانه، كه رێژه‌ی مردنی منداڵان كه‌مده‌كاته‌وه، كاتێك تۆ ئه‌مه‌ت ده‌ستخست، بهربڵلوترین هۆكاره‌كانی مردن كه سكچوون و هه‌وكردنی سییهكانن، به ئاسانی رێگه‌یان لێده‌گیرێت و چاكدهبنهوهئهگهر سیستمێكی ته‌ندروستی باش هه‌بێت".
مارك هاوریوارد، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری داتا و زانیارییه‌كانی یونیسێف روونیده‌كاته‌وه له‌نێو منداڵانی نێوان ته‌مه‌نی 5-14 ساڵان، بریندارییهكان ده‌بنه بڵاوترین هۆكاری مردن، به‌تایبه‌ت به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ.
مارك هاوریوارد ده‌ڵێت به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیان بۆ باشتركردن و پاراستنی ژیانی منداڵان، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردنی منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، به‌جۆرێك له ساڵی 1990 له 12.6 ملیۆن حاڵه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته 5.4 ملیۆن حاڵه‌تی مردنی منداڵان له ساڵی 2017.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.