Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:01

له‌ هه‌رێمی کوردستان 170 هه‌زارو 469 که‌س مافی به‌شداربوون له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تیان هه‌یه‌

هێزه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگاكانی ئاسایش و زێره‌ڤانی ده‌گرێته‌وه‌
له‌ هه‌رێمی كوردستان 170 هه‌زارو 469 كه‌س مافی به‌شداربوون له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تیان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

كاتژمێر هه‌شتی سه‌ر له‌بەیانی ئه‌مڕۆ هەینی رێككه‌وتی 28ی 9ی 2018 دەنگدانی تایبەت بۆ پەرلەمانی کوردستان له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەستیپێکرد. 

به‌ گشتی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگاكانی ئاسایش و زێره‌ڤانی ده‌گرێته‌وه‌، 170 هه‌زارو 469 ده‌نگده‌ر،‌ له‌ 99 بنكه‌ی ده‌نگدان مافیان هه‌یه‌ ده‌نگی خۆیان تۆمار بكه‌ن. 

له پارێزگای هه‌ولێر 72 هه‌زارو 653 كه‌س ده‌نگده‌ری تایبه‌ت هه‌ن كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن 41 بنكه‌ی ته‌رخان كردووه‌. 

هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای سلێمانی 62 هه‌زارو 220 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت، له‌ 37 بنكه‌ی ده‌نگدان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌. 

له‌ پارێزگای دهۆكیش 33 هه‌زارو 421 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت هه‌ن كه‌ له‌ 20 بنكه‌ ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن. 

بۆ یه‌كه‌مین جار و له‌ دوای به‌ پارێزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه‌، دوو هه‌زارو 175 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت مافیان هه‌یه‌ له‌ سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ ده‌نگیان ده‌ده‌ن كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدان له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كراوه‌. 

دیاره‌ ده‌نگده‌رانی قه‌زای رواندزیش هه‌ر له‌  شارۆچكه‌ی سۆران ده‌نگیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ سنووری قه‌زای سۆران، پێنج بنكه‌ بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت دیاریكراون كه‌ به‌ گشتی نۆ هه‌زارو 422 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت ده‌توانن ده‌نگی خۆیانی تێدا بده‌ن. 

هاوكات له‌ شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر، سێ هه‌زارو 554 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت و له‌ چۆمان، هه‌زارو 375 ده‌نگده‌رو له‌ كۆیه،‌ حه‌وت هه‌زارو 125 ده‌نگده‌ر مافی به‌شدار بوون له‌ ده‌نگدانی تایبه‌‌تیان هه‌یه‌. 

له‌ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش به‌ هه‌مان شێوه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌. 

هه‌روه‌ها له‌ شارۆچكه‌ی ئاكرێ دوو هه‌زارو 963 ده‌نگه‌ری تایبه‌ت و له‌  شارۆچكه‌ی زاخۆ هه‌شت هه‌زار و 600 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت مافی به‌شداربوونیان له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تیان هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.