بەھۆى بەڕێوەچونى پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانەوە ، ( ئەزوەر محمود ساڵح) سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند.
ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران و شۆفێران و بازرگانان و هاووڵاتیان دەکەینەوە کە لە شەوی ( ٢٩ لەسەر ۲۰۱۸/٩/٣٠ واتە شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە ) لە کاتژمێر (۱۲) شەو بەدواوە بە هەموو شێوەیەك سەرجەم هاتووچۆیەکى گەشتیارى و بازرگانى ڕادەگیرێت و بەردەوام دەبێت تاوەکو شەوی ( /٩/٣٠/ لەسەر ۲۰۱۸/١٠/١) کاتژمێر ( ۱۲) ی شەو ی ( یەک شەممە لەسەر دوو شەممە ) و کۆتای هاتنی پرۆسەی دەنگدان.
وەک تێبینییەک تەنھا ئەو گەشتیارە عێراقیانەی لە ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، و لە ھەمانکاتتدا گەشتیارانی ئێرانیش کە لە ھەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی ئێران.
هیوادارین چۆن پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی سەردەمیانەو بەئارامی کۆتای پێهات بە ھەمان شێوە پرۆسەی دەنگدانیش بەشێوەیەکی سەردەمیانەو بەئارامی ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.