Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:48

پێداویستی پێشکه‌ش به‌ راگیراوانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی سۆران کرا

به‌هاوكاری و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی
کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی سۆران، به‌ هاوكاری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی،  كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستی بۆ راگیراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی سۆران ده‌بین كرد.

جه‌واد سوار، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرڤی سۆران، به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند: " له‌ مه‌ڕاسیمێكدا نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی سۆران، به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، به‌ ئاماده‌بوونی قائیمقامی سۆران و كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ ئیداریه‌كانی شاری سۆران، هه‌ڵساین به‌ دابینكردنی كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل و پێداویستی كه‌ پێكهاتبوو له‌ ( دۆشه‌ك و به‌تانی و بالیف و موكێت ) بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی سۆران".

به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مافی مرڤی سۆران، گووتیشی "دابینكردنی ئه‌و كه‌ل و په‌ل و پێداویستیانه‌ زۆر گرینگ بوو، بۆ ئه‌و راگیراو به‌ندكراوانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی سۆران، ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م هاوكارانمان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تیش سه‌رۆك و كارمه‌ندانی ده‌زگایی خێرخوازی بارزانی.

 

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.