Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:14

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر بە شێوەی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ده‌نگده‌ران: به‌ ئازادانه‌ ده‌نگی خۆمان داوه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئەمرۆ بەیانی كاتژمێر 8، بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا كرایەوە و پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەولێر بە شێوەی ئاسایی دەچێتە ڕێ و دنگدەرانی تایبه‌ت بە جۆش و خرۆشەوە ڕوو لە سندووقی دەنگدان دەکەن.

هۆشه‌نگ عه‌بدوڵا پەیامنێری ‌كوردستان تیڤی لە بنكەی دەنگدانی تایبەتی لە شاری هەولێررایگه‌یاند: له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانیه‌وه‌  بنكەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەرانی تایبەتدا كرایەوە و پڕۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر دەستی پێ كردووە و دەنگدەران به‌ره‌و سندووقی دەنگدان ده‌چن و لەم بکەیەدا بە شێوەیەکی ئازادانە دەنگ ده‌ده‌ن.

سه‌رۆكی بنكه‌ش ئه‌حمه‌د شێخانی رایگه‌یاند ئێمه‌ له‌ دوێنێه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌مان ته‌واو كردبوو تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌ باشی به‌رێوه‌ده‌چێت و بێ كێشه‌ و گرفت.

ده‌نگده‌ران ئه‌وه‌شیان به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند ئێمه‌ له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێك رێگریمان لێ نه‌كراوه‌ كه‌ پێمان بڵێن ده‌نگ به‌ چ لیست بده‌ن، ئێمه‌ هه‌موومان به‌ ئازادانه‌ ده‌نگی خۆمان داوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.