Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:15

نێچیرڤان بارزانی: ئەوانەی لە مێژووی خۆیان پەشیمان نابنەوە تەنیا پارتییەکانن

لە پارکی شانەدەر پارتی دیموكراتى كوردستان دواى ئاهه‌نگى بانگه‌شه‌ى سازكرد
کوردستان TV
100%

له‌ دواین رۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌لبژاردندا، ئه‌مشه‌و لە پارکی شانەدەری شاری هەولێر پارتی دیموكراتى كوردستان دوا ئاهەنگ و کەرنەڤاڵی خۆی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی پەرلەمانی کوردستانی ئەنجامداو تیایدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی پێشکەشکرد.

لە سەرەتای گوتارەکەیدا نێچیرڤان بارزانی  دواى سوپاسی كردنى جەماوەری کوردستان بۆ پشتیوانی له‌ لیستى 183ى پارتى دیموكراتى كوردستان، هیواى خواست كه‌ جەماوەر بە گڕو تینه‌وه‌ روو له‌ بنکەکانی دەنگدان بكه‌ن و  دەنگ به‌ لیستى خزمه‌ت و لیستى 183 بده‌ن.

وتیشى" دڵنیابن تا ئێوە هەبن ئێمە هەین و ناکەوین، ئێوە لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ڕابردوودا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆتان بۆ حزبە پێشڕەوەکەتان پێشاندا و دوای دوو ڕۆژی تر دڵنیاین کە دەنگ بە لیستی 183ی پارتی دەدەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"بە تاقیکردنەوە دەرکەوتووە کە ئێوە و پارتی دوو ڕووی یەک دراون و ئێوە پشت و پەنای پارتین، پارتی یەک پێناسەی هەیە پارێزەری کوردستان و گەلە قارەمانەکەیە، ئێوە دڵنیان لەوەی کە دەنگتان داوە بە خۆتان و بە کوردستان و بە ناوی شەهیدەکانتانەوە.

نێچیرڤان بارزانی وتیشى" ڕوون و ئاشکرایە کە هەرچەندە ناحەزان بیانەوێ پارتی ببەزێنن ، به‌لام ناتوانن لەبەر یەک هۆکار، ئه‌ویش لەبەر ئەوەی ئێمە حزبێک نین  دەستکردی دۆخی کتوپڕ بین.
 
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی" داواتان لێدەکەم دەنگ و متمانە هەر بدەنەوە بە پارتی و پارتی مارکەی تێکۆشانی سیاسییە لەو ناوچەیەو ئەوانەی لە مێژووی خۆیان پەشیمان نابنەوە تەنیا و تەنیا پارتییەکانن".


ده‌قی گوتاری نێچیرڤان بارزانی له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی پاركی شانه‌ده‌ر:-

له‌ناخی دڵمه‌وه‌ هه‌ست به‌ شادی ده‌كه‌م، كه‌ جارێكی دیكه‌ پێتان ده‌گه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دوا ئێواره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا قسه‌یه‌ك بكه‌ین و دوای ئه‌وه‌ ئاهه‌نگی ئارامی له‌ كوردستان بگێڕین. 

سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ سوپاسی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان و دێهاته‌كان بكه‌م بۆ پشتیوانییه‌كه‌یان، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی سه‌ركه‌وتن له‌ مێژووی نوێی كوردستاندا، هیوادارین ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ دوای دوو رۆژی دیكه‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان پڕبكه‌ن و له‌ ره‌نگ و ئاهه‌نگ و خۆشی. وره‌ی ئێمه‌ وه‌ك لووتكه‌ی چیاكانی كوردستان چه‌ند سه‌ربه‌رز و پته‌وه‌ هێنده‌ش به‌ ناخی كوردستان چووه‌ته‌ خواره‌وه‌، دڵنیابن تا ئێوه‌ هه‌بن ئێمه‌ هه‌ین، نادۆڕێین و ناكه‌وین. 

ئێوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری رابردوو، جارێكی دیكه‌ پشتیوانی خۆتان بۆ حزبه‌ پێشڕه‌وه‌كه‌ی خۆتان پیشاندایه‌وه‌، دوای دوو رۆژی دیكه‌ ئێمه‌ دڵنیاین له‌وه‌ش زیاتر ده‌بنه‌وه‌ به‌ خاوه‌ن و پاڵپشتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌نگ به‌ لیستی 183ی پارتی ده‌ده‌ن. 

به‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ئێوه‌ و پارتی دوو رووی یه‌ك دراون، هیچ یه‌كێك له‌م رووانه‌ بێ ئه‌وی دیكه‌ نابن، ئێوه‌ پشت و په‌نای پارتین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی مێژوو ده‌ریخستووه‌، پارتی یه‌ك پێناسه‌ی هه‌یه‌، ئه‌ویش پارێزه‌ری كوردستان و گه‌له‌ قاره‌مانه‌كه‌یه‌تی، بۆیه‌ ئێوه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌نگ به‌ لیستی 183 ده‌ده‌ن، دڵنیاین له‌وه‌ی كه‌ ده‌نگتان داوه‌ به‌خۆتان و به‌ كوردستان و به‌ ناوی شه‌هیدان. 

خۆتان ده‌زانن ئێمه‌ی پارتی ته‌نیا به‌ خه‌باتی بێوچانی خۆمان به‌ خوێنی شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان پێگه‌یشتین، كه‌سمان له‌ پشت نه‌بووه‌ جگه‌ له‌ ئێوه‌، هه‌میشه‌ ئێوه‌ هێز و پشت و په‌نای پارتی بوونه‌. روون و ئاشكرایه‌، هه‌رچه‌ند ناحه‌زان بیانه‌وێ پارتی ببه‌زێنن، پارتیان پێ نابه‌زێندرێ، له‌به‌ر یه‌ك هۆكار، چونكه‌ به‌ كورتی، ئێمه‌ حزبێك نین وه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌، ده‌ستكردی دۆخ و ده‌رفه‌تی كتوپڕ بین، پارتی وه‌ك داری به‌ڕوو، له‌ قه‌د پاڵی سه‌ختی چیاكانی كوردستان به‌ره‌و به‌رزی رواوین. ئێمه‌ دڵنیاین كه‌ ده‌نگی ئێوه‌ ته‌نها بۆ لیستی 183ی پارتییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.