Erbil -0°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:08

سه‌رۆکی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ حاكم به‌نگین كه‌تانی كرد
کوردستان TV
#7
100%


له‌ ڕێوڕسمه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز حاكم به‌نگین كه‌تانی كرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار بووه‌.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/9/2018 له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ڕێز حاكم به‌نگین كه‌تانی، له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

له‌ ڕێوڕسمه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز حاكم به‌نگین كه‌تانی كرد كه‌ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار بووه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كار و ئه‌ركه‌كانی به‌تایبه‌تی به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ زۆر جار ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌ و كه‌موكووڕییه‌كان چاره‌سه‌رییان بۆ بدزۆرێته‌وه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی خۆی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.