Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:32

عه‌بادی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌سڕه‌ی دوور خسته‌وه‌

به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌
کوردستان TV
100%

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌، فه‌ریق روكن جه‌میل شه‌ممه‌ری به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌وه‌ی كه‌ دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ممه‌ری بخاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا رایگه‌یاندووه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیران فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌، فه‌ریق روكن جه‌میل شه‌ممه‌ری بۆ پۆستی سه‌رۆكی زانكۆی به‌رگری بۆ توێژینه‌وه‌ سه‌ربازییه‌كان، ده‌ركردووه‌.

شه‌ممه‌ری به‌ هۆی شێوازی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌ بۆ خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی ١٨ كه‌س و بریندابوونی ده‌یانی دیكه‌ له‌ سنووری پارێزگاكه‌، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.