Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 03:06

تره‌مپ له‌ 4-11-2018 جه‌نگی جیهانی سێیه‌م داده‌گیرسێنێ

جه‌نگه‌كه‌ به‌ خنكاندنی ئێران ده‌ست پێده‌كات
کوردستان TV
100%

له‌ 4ی تشرینی دووه‌می 2018 بڕیارێكی مه‌ترسیدارو گه‌وره‌ له‌ مێژووی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌كه‌وێته‌ به‌رگوێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز نووسیویه‌تی: بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ خنكاندنی ئێران، به‌مانای خنكاندنی ئێرانه‌، چونكه‌ بڕیاره‌كه‌ رێگا له‌ ئێران ده‌گرێت رۆژانه‌  4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ بكات، بڕه‌ نه‌وته‌كه‌ش زۆربه‌ی بۆ وڵاتانی چین و هیندستان هه‌نارده‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه‌ رێگا له‌ 700 مه‌تر موكه‌عه‌ب له‌ غازی ئێران بۆ وڵاتانی چین و هیندستان و مالیزیا و ئه‌نده‌نووسیا ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی داڕووخانی ئابووری ئێران و ته‌قینه‌وه‌ی شه‌قامی ئێرانی .

له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت: ئێران بێ ده‌نگ نابێت له‌ رێگه‌ گرتن له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش له‌باره‌ی خنكاندنی ئێران ده‌یڵێت، زۆر مه‌ترسیداره‌ ، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌توانین هه‌موو پاپۆڕه‌ بارزگانییه‌كان بته‌قێنینه‌وه‌و ته‌واوی كه‌نداو دابخه‌ین .

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئه‌سرار میدیا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.