ڕۆژی ده‌نگدان و ،مه‌رجه‌كانی ده‌نگدان و ،ڕێكاره‌كانی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و،ده‌نگدانی تایبه‌ت و، ئه‌گه‌ره‌كانی بوونی گرفت له‌ڕۆژی ده‌نگدان و، ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م جاریانه به‌ژداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ڕایگه‌یاند:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه وابریاره 30/9 ئه‌نجام بدرێت هه‌مو ئاماده‌كاریه‌كی كردوه و ،تا ڕاده‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك ڕێكاری نوێی گرنگ گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خروقات ڕونه‌دات.
سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت ڕایگەیاند ،ئێمە كۆمەڵێك ڕێوشونی تایبەتمان گرتۆته‌به‌ر و وتی، لەو 1260 بنكەی هەمانە بۆ ڕۆژی ده‌نگدانی گشتی 93 بنكەی تایبەت كراوە بە دەنگدانی تایبەت بە پێی لێكتێگهشتنێكیش كه له نێوان ئێمه و ،وەزارەتی ناوه‌خۆ و وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی ئاسایش و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەیە، لەچەند ناوچەیەكی دیاری كرا‌و دەنگ بدەن،لێرەشەوە بەسوپاسەوە بۆ وەزیری ناوەخۆ گشتاندنێك كراوە بۆ هێزەكانی ناوەخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش بۆ خۆیان ئازادن لەدەنگدان بێ هیچ فشارێك دەتوانن هەر لیست( قەوارەیەك) و كاندیدێك هەڵبژێرن ،كە دەیانەوێت ده‌نگی پێبده‌ن، وتیشی كۆمسیۆن پشتیوانێكی بەهێزی مەعنەویانە ،هەر بەڕێزێك دەركەوێت زۆری لێكراوە له ده‌نگدان به لایه‌نێكی دیاریكراو ئه‌وا كۆمسیۆن ئیجرائاتی خۆی دەكات وەك چۆن ئەوان پارێزەری ئێمەو نیشتمانیشن به هه‌مان شێوه دەتوانن پارێزەری دەنگەكانی خۆشیان بن و ئازادانە دەنگ بدەن.
سه‌باره‌ت به مەرجەكانی دەنگدەر وته‌بێژی كۆمسیۆن ڕایگه‌یاند ڕێنمای تایبه‌ت ده‌ركراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر ده‌نگده‌رێك پێویسته یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێبێت و ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیدابێت ،له‌وانه:
1- دەبێت عێڕاقی بێت و دانیشتوی هەرێمی كوردستان بێت.
2- دەبێت لەڕووی ئاقڵیەوە تەواو بێت.
3- دەبێت یه‌كێك له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێبێت( ڕەگەز نامەی عێڕاقی ،پاسپۆرت به مه‌رجێك به‌سه‌رنه‌چوبێت ،كارتی نیشتمانی)
سه‌باره‌ت به‌وانه‌شی كه یەكەم جاریانە دەنگدەدەن وتی : ئه‌وانه‌ی موالید (2000) و تەمەنیان بۆتە(18)ساڵ پێویستە پێناس(هه‌ویه) شەخسی خۆیان پێبێت تاوەكو دڵنیابین، هه‌ركه‌سێك له به‌رواری 1/1/2000 به‌ره‌و خوار له دایك بووبێت ده‌توانێت ده‌نگبدات به پێچه‌وانه‌وه له سه‌روی ئه‌و به‌رواره مافی ده‌نگدانی نابێت ، راشی گه‌یاند ئەوانەی جنسیەی عێڕقیان نیە دەتوانن جنسیەی عێڕاقی باوكیان پێبێت و دەنگی خۆیان بدەن.
وتیشی دەنگدانی گشتی لەڕۆژی 30/9 كاتژمێر 8 بەیانی دەست پێدەكات تاوەكو 6 ئێوارە دەنگدەران دەتوانن لەم ماوەیەدا دەنگەكانی خۆیان بدەن ،كۆمسیۆن سەرجەم ئادادەكاریەكانی بۆ ڕۆژی دەنگدان كردووە و ،چەند ڕۆژێك پێش هەڵبژاردن سەرجەم مەوادە لۆجستیەكان به‌ده‌ست ئۆفیسی پارێزگاكان ده‌گات و ،ئه‌وانیش به‌سه‌ر بنكه لاوه‌كیه‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێوشوێنی ئەمنی گرنگ گیراوەتەبەر.
هاوكات سەبارەت بەجیاكردنەوەی دەنگەكانیش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران وتی ،ڕِێوشوێنی تازە گیراوەتەبەر و پیادە كراوە جێگەی خۆش حاڵیە بۆ كۆكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكان سیستەمێكی نوێ دانروه كە ئەویش بریتیە لە ئەپڵی كەیشنێك كە دەتوانین داتای سەرجەم بنكەكانی دەنگدان كه ژماره‌یان 1260 بنكه‌یه كۆبكەینەوە ئەویش لەرێگەی ئه‌پڵیكه‌یشنی(واتس ئەپ)كەدەتوانین دوای كۆكردنەوەی سەرجەم وێستگەكانی بنكە لەرێگەی فوڕمی ژمارە(53) كە ئەم فۆڕمە كۆكراوەی سەرجەم ژمارەی دەنگی قەوارە سیاسیەكانە بەتەنها لەلایەن بەرێوەبەری بنكە لەگەڵ بەرپرسی وێستگەكان كۆدەكرێنەوەو ,وێنەیەكی بۆ ئۆفیسی نیشتمانی دەنێردرێ لەگەڵ كورتە ڤیدۆیەكی 15 چركەیی ,بەرپرسی بنكە لەگەڵ بەڕێوەبەری وێستكە ڕادەوەستن و بەڕێوەبەری بنكە خۆی دەناسێنێ و ناوی بنكەكە دەڵێ و فۆڕمەكەیان بەدەستەوەیە دەنێردرێ بۆ ئۆفیسی نیشتمانی ، له ئۆفیسی نیشتیمانیش لەلایەن تیمێكی ڕاهێنراوی تایبەتەوە داخڵ دەكرێت و داتای سەرجەم بنكه‌كان كۆدەكرێتەوە ،كەمتر لەماوەی 72 كاتژمێر ئەنجامی بەرای ڕادەگەیەنرێ ،دواتر ئەو فۆڕمانە دگەڕێنرێنەوە كۆمسیۆن قەوارە سیاسیەكان دەتوانن تانەی خۆیان بدەن دوای گەڕانەوەی فۆڕمەكان هیچ جیاوازیەك نەبوو ئەوكات پەسەند دەكرێت .
سەبارەت بەو كه‌سانه‌ی لەڕۆژی دەنگداندا گرفتیان هەیه به‌ڕێز شێروان زرار وتی ئه‌وانه‌ی ناویان نیه یاخود گرفتی نەدۆزینەوەی هەیە پێویستە سەردانی بنكەكانی تایبەت بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكه‌ن كه ئه‌و بنكانه به‌رده‌وام ده‌بن لەڕۆژانی دەنگدانیش كەژمارەی ئەوبنكانە 1260 پێویستە دەنگدەر ژمارەی فۆڕمی خۆراكی یاخود ژمارەی دەنگدەری خۆی پێبێ تاوەكو بتوانرێت ڕێنمای تەواوی بكرت بۆ دۆزینەوە ناوەكەی و شوێنی دەنگدان و ژمارەی وێستگەی دەنگدانەكەشی.
وته‌بێژی کۆمسیۆن چه‌ند زانیاریەک سه‌باره‌ت به رۆژی ده‌نگدان ڕاده‌گه‌یه‌نێت
له‌ڕاگه‌یاندراوی كۆمسیۆن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.