Erbil 12°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:35

کۆمسیۆن ئامارى بنکه‌ و وێستگه‌کانى ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى بڵاو ده‌کاته‌وه‌

كۆى گشتى ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم، له‌ سێ ملیۆن و 85 هه‌زار و 461 ده‌نگده‌ر
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ئاماری بنكە و وێستگەكانی دەنگدان و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت و گشتی بڵاو كردەوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى كه‌ به‌شێوه‌ى خشته‌ بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، بۆ ڕۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت كه‌ ڕۆژى 28 / 9 / 2018 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ، 170 هه‌زار و 469 كه‌س مافى ده‌نگدانى له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، 99 بنكه‌ى ده‌نگدان دانراون، كه‌ له‌ 471 وێستگه‌ پێكهاتوون و ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت ده‌توانن ده‌نگیان تێدا بده‌ن.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ ده‌نگدانى گشتیشدا دوو ملیۆن و 914 هه‌زار و 992 كه‌س له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان مافى ده‌نگدانى هه‌یه‌ و له‌ هه‌زار و 260 بنكه‌ى ده‌نگدان كه‌ له‌ پێنج هه‌زار و 941 وێستكه‌ پێكهاتووه‌، ده‌نگ ده‌ده‌ن.

به‌پێی خشته‌كه‌ش، كۆى گشتى ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى هه‌رێمی كوردستان، بریتییه‌ له‌ سێ ملیۆن و 85 هه‌زار و 461 ده‌نگده‌ر.

بڕیارە ڕۆژی 30ی ئەیلوولی داهاتوو دەنگدانی گشتیی بۆ پەرلەمانی كوردستان بەرێوە بچێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.