د.فوئاد حسێن، كاندید پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون كۆبوه‌وه و دواتر مالیکی هیوای سەرکەوتنی بۆ کاندیدەکەی پارتی خواست و وتیشی: پەیوەندیی باشمان لەگەڵ یەکێتی و پارتی هەیە.
له‌دوای دیداره‌كه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ئه‌یلولی 2018 به‌رێوه‌چوو، له وه‌ڵامی پرسیارێك كه ئایا بوونی د.فوئاد حسێن له‌پۆستی سه‌رۆك كۆمار تا چ ڕاده‌یه‌ك كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كات، نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر فوئاد حسێن سه‌رۆك بێت و بارزانی له پشتییه‌وه بێت، ئه‌وه ره‌گه‌زێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ د. فوئاد حوسێن، نووری مالیکی رایگەیاند، هیوای سەرکەوتن بۆ بەربژێری پارتی بۆ سەرۆککۆمار دەخوازن و پێیانوایە دەتوانێ یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا.
نووری مالیکی گوتی: پێمانخۆشە کورد وەک رابردوو یەک بەربژێری بۆ سەرۆککۆمار هەبێت، بەڵام ئێستا لەنێوان دوو بژاردەداین؛ یان فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکێکیان دیاریبکەن وەک بەربژێری کورد، یان لەناو پەرلەمانی عێراق بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان دەنگی لەسەر بدرێت.
نوری مالیكی رایگه‌یاند كه بیرۆكه‌ی باشیان له وه‌فدی پارتی و كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بیستووه و (پارتی) سورن له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیده‌كه‌یان.
ئەوە لەكاتێكدایە كە تا ئێستا زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق پشتیوانی سەرخستنی د. فوئاد حوسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆكی كۆماری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.