له‌ئاگاداریه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، كۆمسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بۆ دەنگدانی تایبەت جگە لە مۆری کۆمسیۆن هەر نیشانەیەکی تر بدرێت لە پەڕەی دەنگدان ئەوا پوچەڵ دەبێت.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت بۆ دەنگدانی تایبەت جگە لە مۆری کۆمسیۆن کە تایبەتە بە دەنگدان، هەر نیشانەیەکی تر بدرێت لە پەڕەی دەنگدان ئەوا دەنگەکە بە پوچەڵ هەژماردەکرێت.
لهبهشێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه هاتووه ، بڕگەی ٧ لە خشتەی روونکردنەوەی چۆنیەتی دیاریکردنی دەنگە دروست و پوچەڵەکان لاپەڕە ٣٣ لە ڕێکارەکانی تایبەت بە دەنگدان و لە یەک جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان بۆ دەنگدانی تایبەت جێبەجێ ناکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.