دوای ئه‌وه‌ى له‌میدیا نافه‌رمی و سێبه‌ره‌كانى یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان بڵاویان كرده‌وه ، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بۆ‌نێو ڕیزه‌كانى یه‌كێتى ، كورسیه‌كانى هاوپه‌یمانیش كه له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق وه‌ده‌ست هێندران ده‌چێته پاڵ لیستى ئه‌و حزبه
محه‌مه‌د ڕه‌ئوف كه‌سى یه‌كه‌می ئێستای هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌ری به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند كورسیه‌كانى هاوپه‌یمانى موڵكى ده‌نگده‌رانى ئێمه‌یه و نه‌چووه‌ته پاڵ هیچ هێزو لایه‌نێك ، نه‌چووه‌ته پاڵ ریزه‌كانى لیستى یه‌كێتیش له‌په‌رله‌مانى عێراق
هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌وه‌ری نزیك به‌شه‌ش مانگ ده‌بێت دروست بووه ، پێكهێندراوی ئه‌و قه‌واره‌یه له‌ژماره‌یه‌ك به‌پرسى له‌لایه‌نه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و یه‌كگرتوو ، كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵێك لاو پێكهێندرا
له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقیش وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى سیاسی به‌شداریان كردوو ، دوو كورسى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێنا
له‌ڕۆژانى ڕابردووش به‌رهه‌م سالح سه‌رۆكى قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌ری گه‌ڕایه‌وه نێو ڕیزه‌كانى یه‌كێتى و هاوپه‌یمانێتى به‌جێ هێشت له‌به‌رامبه‌ر كاندید بوونى له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتى نیشتیمانى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراق كه تا ئێستاش ئه‌و پۆسته بۆ یه‌كێتی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.