ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر پارتی ، كاندیده‌كه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكشێنێته‌وه، ئه‌وكاته پارتی داوای هه‌ر پۆستێكی دیكه بكات، ئه‌گه‌ر له به‌غدا بێت، یان له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی پێی ڕازییه.
حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاندووه: پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌كگرتووی له به‌غدا داوای مافی گه‌لی كورد بكه‌ن.
ئاشكراشی كردووه: ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، كاندیده‌كه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكشێنێته‌وه، ئه‌وكاته پارتی داوای ھه‌ر پۆستێكی دیكه بكات، ئه‌گه‌ر له به‌غدا بێت، یان له ھه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی پێی ڕازییه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی، ده‌شڵێت: پێویسته یه‌كێتی و پارتی به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ڕێكبكه‌ون، یان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ئه‌و پۆسته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته نه‌بێته ھۆی تێكدانی یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد له به‌غدا.
هاوكات ساسان عه‌ونی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاندووه، بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار به‌لای پارتییه‌وه پۆست نییه كه به‌رامبه‌ر به پۆستێك بگۆڕدرێته‌وه، به‌ڵكوو ئیستحقاقی ھه‌ڵبژاردنه و پارتیش پێیوایه له‌و پۆسته‌وه ده‌كرێ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان بكرێت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له خوله‌كانی ڕابردوودا پارتی له پێناو یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد، پۆسته‌كانی خۆی پێشكه‌ش به لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه كردووه، به‌ڵام ئه‌و پۆستانه له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌كار نه‌هاتوون، بۆیه پارتی پێداگره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه به‌رهه‌م ساڵحی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندید كرد، پارتیش دكتۆر فواد حوسێنی بۆ هه‌مان پۆست كاندید كرد كه هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌گاته پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، بۆیه یه‌كێتی ئاماده‌یه له‌و پێناوه‌دا هه‌موو سازشێك بۆ پارتی بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.