شوان عه‌زیز
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى ئه‌یلولی 2018، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له پارێزگای سلێمانى په‌یوه‌ندیان به‌ڕیزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه كرد .
ئه‌م هاووڵاتییانه له لێدوانیان بۆ كوردستان تیڤى ڕایانگه‌یاند: به‌خۆشحاڵی و بڕوابوونى خۆیان په‌یوه‌ندیان به‌پارتیه‌وه كردووه ، ئه‌و حزبه ده‌توانێ مافه‌كانى ئێمه دابین بكات و له‌ژێر چه‌تری پارتى ده‌توانین به ئارامی و ئاسووده‌یی بژین و هه‌روه‌ها هه‌ڵی كارمان بۆ دابین ده‌كات .
هاووڵاتییه‌كان دووپاتیشیان كرده‌وه ده‌نگیان بۆ لیستى 183ى پارتى ده‌بێت، پارتێكه ده‌توانێت كار‌و پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاری بۆ سلێمانى ئه‌نجام بدات و له خزمه‌تى هاووڵاتیان بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.