نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر هه‌موو ستاندهرهكان له خۆ ده‌گرێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له به‌رنامه‌یدایه ده‌یان پرۆژه‌ی هاوشێوه‌ی 150 مه‌تری هه‌ولێر جێبه‌جێبكات.
هه‌روه‌ها گووتی: حكومه‌ت به ته‌واوی سیمای وڵاتی گۆڕیوه‌و به‌سه‌دان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێكردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ باش بوونی دۆخی ئابووری حكومه‌ت ده‌ست ده‌كاته‌وه به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی
گووتیشی: ناحه‌زانی گه‌لی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ راگرتنی رێره‌وه‌ی پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی داوای له هاووڵاتیان كرد به ئاشتییانه‌و هێمنانه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن .
شایانی باسه پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر به درێژایی 70 كیلۆمه‌تر جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ماوه‌ی 1250 ته‌واو ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.