ئومێد خۆشناو كاندیدی ژماره 50 له لیستى 183 ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه ڕایده‌گه‌ێنێـت: شه‌وى ڕابردوو دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی که‌سنه‌زان له‌هه‌ولێر، وه‌ک هه‌میشه چوومه شوێنی ڕووداوه‌که و له‌و کاتی گه‌یشتم بینیم چه‌ند که‌سێک ده‌یان ویست په‌لاماری وێنه‌گرێک بده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌و وێنه‌گره له‌چ ده‌زگاو که‌ناڵێکه له‌ده‌ستی په‌لامار ده‌ران ده‌ربازم کرد و پارێزگاریم لێکردو ڕێگه‌م نه‌دا هیچی له‌گه‌ڵ بکرێ.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت: خۆشبه‌ختانه گه‌نجه‌کان به‌قسه‌یان کردم و دوورم خستنه‌وه، دیاره پاش ڕۆیشتنی من جارێکی‌تر په‌لاماری وێنه‌گره‌که‌یان داوه.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت: من پارێزگاریم له‌و وێنه‌گره‌کردوه وه‌ک هاوپیشه‌یه‌ک و مرۆڤێک، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌چه‌ند په‌یج و شوێنێکی داخ له‌دڵ وابڵاوکراوه‌ته‌وه که گوایه خوانه‌خواسته من په‌لاماری ئه‌و که‌سه‌م دابێ، دوای ڕۆیشتم ئینجا زانیم وێنه‌گره‌که له‌که‌ناڵی ئێن ئارتی کار ده‌کات.
ئومێد خۆشناو ڕاشیده‌گه‌ێنێت: بۆیه به مافی خۆم ده‌زانم وێنه‌گره‌که و که‌ناڵه‌که ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست بده‌ن و ڕاستی ڕووداوه‌که بڵاوبکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قسه‌م له‌گه‌ڵ وێنه‌گره‌که‌و به‌رپرسانی که‌ناڵه‌که کردوه و چاوه‌ڕوانی ڕوونکردنه‌وه‌یانم.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.