لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای ههولێر ڕایدهگهێنێت: دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو ڕووداوی دزی لە نزیک بازاڕی لەنگە و گەڕەکی هەڤاڵان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم دوو ڕووداوە کردەوە و توانی لەماوەیەکی کەم تۆمەتباران دەستگیر بکات.
لەمبارەیەوە ڕائید سیروان حمید حسین بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا ئاگادار کراینەوە بەبوونی دوو ڕووداوی دزیکردن، ئێمەش لەماوەیەکی کەم بە پشت بەستنمان بە کامێرای چاودێری توانیمان ناسنامەی هەردوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەین.
تۆمەتباری یەکەم بەناوی (ا .ع. ع.)، تەمەن(۲۰) ساڵ، دوای دەستگیر کردنی دانینا بەتاوانەکەی کەوا هەڵسابوو بە دزینی بڕی (٥٫۰۰۰٫۰۰۰) پێنج ملیۆن دیناری عیراقی و (۸۰۰ $) هەشت سەد دۆلاری ئەمەریکی و بڕێک زێڕ لە نزیک بازاڕی لەنگە.
تۆمەتباری دووەم بە ناوی (ب. ح. ع) تەمەن (۲۳) ساڵ دانینا بە تاوانەکەی کە هەڵساوە بە دزینی بڕی (٤ٚ٫٥۰۰ $)چوار هەزار و پێنچ سەد دۆلاری ئەمەریکی و بایی (۷٥۰) دۆلار کارتی مۆبایل لە گەڕەکی هەڤاڵان.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تاوان کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاری دا بەبەند کردنی تۆمەتباری یەکەم بە پێی ماددە (٤٤٦) و تۆمەتباری دووم بەپێی ماددە (٤٤٤) لە ی. س.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.