به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، له شارى ئه‌ستانه‌ى پایته‌ختى وڵاتى كازاخستان پیاوێك له نهومى نۆههمینى شووقه‌یه‌ك منداڵیكى ته‌مه‌ن 7 ساڵان ده‌گرێته‌وه له كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌ى له نهومى ده‌یه‌مى شووقه‌كه.
ئارتم یاریڤ ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه له نهومى نۆههمینى شووقهیهكدا ده‌ژیت له ئه‌ستانه‌ى پایته‌ختى كازاخستان، زۆر به خێرایى توانى منداڵیكى ته‌مه‌ن 7 ساڵان له مردن رزگار بكات، چه‌ند خولهك له پێش گه‌یشتنى ئۆتۆمبیلى فریاكه‌وتن یاریڤ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه راستى رووداوه‌كه‌ى له زارى منداڵه‌كه‌وه بۆ میدیاكان باس كرد.
یاریڤ ده‌رباره‌ى بارودۆخه‌كه گوتى: " منداڵه‌كه به ته‌نها له‌ماڵه‌وه بوو دایكى ده‌ڕوات بۆ ده‌ره‌وه و پهنجهرهكهى داخستبوو، منداڵه‌كه له‌دواى 15 خولهك له ده‌رچوونى دایكى هه‌ست به بێزارى ده‌كات و به چهقۆێك به‌رگى داپۆشراوى په‌نجه‌ره‌كه ده‌بڕێت دواى كردنه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌كه و دواجار هه‌وڵ ده‌دات به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه سه‌ركه‌وێت".
ئارتم یاریڤ ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه له نهومى خواره‌وه‌ی شووقه‌كه واته له نهۆمی نۆیه‌م ده‌ژێت گوتى: من كاتێك گوێم له ده‌نگ و هاوار بوو چووم په‌نجه‌ره‌كه‌م كرده‌وه و ده‌نگى گریان و داواكارى یارمه‌تیم بیست سه‌یری خواره‌وه‌م كرد و دواتر سه‌یری سه‌رووى خۆمم كرد منداڵه‌كه‌م بینى و یه‌كسه‌ر كه‌وته خواره‌وه و ده‌ست به‌جى هه‌وڵى رزگاركردنیم دا و خوشبه‌ختانه منداڵه‌كه‌م گرته‌وه.
یه‌كێك له شووقهیهكى تره‌وه به ڤیدیۆ ساتى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ى گرت و له ئینستاگرام بڵاوى كرده‌وه.
دواى رووداوه‌كه منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ دایكى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كرا و دواى پشكنینى گه‌ڕایه‌وه ماڵى خۆیان .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.