Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:12

که‌مال که‌رکوکی: که‌سانێک پاساو بۆ فرۆشتنی که‌رکوک و دوز و خانه‌قین ده‌هێننه‌وه‌

هه‌موو گه‌لێك مافی خۆیه‌تی بریار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی بدات
کوردستان TV
#7
100%

كه‌مال كه‌ركوكی ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، پێیوایه‌ ئه‌وانه‌ی پارتی به‌ هه‌ڵه‌كردن له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، پاساو بۆ خیانه‌ت كردن و فرۆشتنی كه‌ركوك و دوز و خانه‌قین ده‌هێننه‌وه‌.

كه‌مال كه‌ركوكی، ، له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت: به‌پێی بریاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو گه‌لێك مافی خۆیه‌تی بریار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی بدات، بۆیه‌ ریفراندۆم مافی خه‌ڵكی كوردستان بوو.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هیچ هۆكارێك نییه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م خواستی گه‌لی كورددا بۆ سه‌ربه‌خۆیی دروست بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.