دەرهێنەری ئەمەریكی و خاوەنی فیلمی عێراقی پارچەكراو " جیمس لونكلی " هەوڵدەدات لە داهاتوو فیلمێكی نوێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان و خەونی سەدان كورد بەرهەم بهێنێت .
ئهم دەرهێنەره ئهمریكییه ئاشكرایدهكات ، دەیەوێت بە تەواوی فێری زمانی كوردی ببێت و سەردانی كوردستان بكات ، ههروهها داوای كرد سەرۆك بارزانی فیلمەكەی ببنێت، چونكە وەك ئەو دەرهێنەرە دەڵێت، سەرۆك بارزانی ڕۆڵی گەورەی لە عێراق هەیە .
لونكلی وتیشی ، ئەو تا ئێستە كوردییەكی باش نازانێت، بەڵام میدیا كوردییەكان گرنگی زۆریان بە بەرهەمەكانی داوە لە ڕابردوودا و چەندان فیلمی ئەویان بە ژێر نووسی كوردی پەخش كردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.