ئهمڕۆ ساڵێک بەسەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تێدەپەڕێت، ساڵێک بەر لە ئەمڕۆ لە رۆژێکی مێژووییدا، 93%ی هاونیشتمانیان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان دەنگی خۆیان بە (بەڵێ) دا بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، لە پێناو کۆتاییهێنان بە ژێردەستەیی، پاشکۆیی، زوڵم و ستەم، دووبارە نەبوونەوەی ئاوارەیی و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و جینۆساید کرا. لە پێناو شکۆمەندی تاکی کورد و گەلی کورد، لە پێناو بەدیهێنانی خواست و مافی رەوای نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت بوو کە زیاتر لە سەدەیەکە لە پێناو سەربەخۆییدا شۆڕش و خەبات دەکات و لە نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆدا خاک و ئاو و ئاسمانی بەدەست دوژمنانەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەشداریكردنى فراوانی هاونیشتمانیان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و بەدەستهێنانی 93%ی دەنگی هاونیشتمانیان، پەیامێکی روون و ئاشکرا بوو بە گوێی جیهان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا درا، کە گەلی کورد دەوڵەتی سەربەخۆی دەوێت و، هیچ کات و ساتێک لە چوارچێوەی عێراقدا هەست بە ئارامی و دڵنایى ناکات و هەمیشە ئەنفال و جینۆساید لەسەر دەستی داگیرکەرانیدا خۆی بۆ مەڵاس داوە. هەر ئەوەش بوو کە هێشتا رەنگی مەرەکەبی پەنجەی بەڵێخوازان کاڵ نەببوویەوە، ئهنفالچییهكان و شۆڤینیسته داخ لهدڵهكان به پیلانێكى ژێربهژێر لهگهڵ تاقمێكى جاش و بهكرێگیراو و خاك فرۆش، جارێکی دی له 16ى ئۆكتۆبهرى ساڵى 2017، لوولەی چهك و تانک و تۆپهاوێژەکانیان لە گەلی کورد و خاکی کوردستان کردەوە بە ئامانجی داگیرکاری و سڕینەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەنفالكردنهوهى گەلی کورد.
بەڵام سەربەخۆییخوازان و پێشمەرگە گیانلەسەردەستەکانی کوردستان بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی، جارێکی دیکە لە داستانەکانی پردێ و سحێلادا خەونی دوژمنان و نەیاران و خائینانیان لە گۆڕنا و، سەنگەرەکانی بەرگری بۆ دوژمن بوون به دۆزەخ.
ریفراندۆمى ۲٥ی ئەیلوول بۆ ههموو جیهانى سهلماند كه گەلی کورد ههرگیز پاشەکشە لە ئامانجهكانى خۆى ناكات و هیچ هێزێك نییه ئیرادهى گهلى كورد تێكبشێنێ و له خواستى سهربهخۆیى ساردى بكاتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.