بكركریم حسن
فه‌یله‌سوف و نوسه‌ری رۆمانی شیشرون ده‌ڵێت "زانین هونه‌ره، به‌ڵام فێركردن هونه‌رێكی تره بۆ خۆی".
بێگومان سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ر سالێكی نوێی خوێندن ژماره‌یه‌ك قوتابی بۆ یه‌كه‌مجار له پۆڵی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی وه‌رده‌گیرێن و یه‌كه‌م جاریانه ده‌چنه قوتابخانه له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی كه رۆژه‌كانی یه‌كه‌م باوكیان یان دایكیان یان خوشك و برایان ده‌یانباته قوتابخانه و ترس و دڵه راوكێیان هه‌یه ئاسوده نین، بێگومانیش ئاساییه وابن . بۆیه زۆر گرنگه له‌لایه‌ن كارگێڕی قوتابخانه‌كان و مامۆستایان هه‌فته‌ی یه‌كه‌م بۆ قوتابیه نوێیه‌كان بكه‌نه هه‌فته‌ی پێشوازی ناساندنی به كۆمه‌لێ چاڵاكی خۆشی تا قوتابیه‌كان دڵنیان خۆش بێت و نه‌ترسن قوتابخانه‌یان خۆش بوێت ، له‌وانه‌یه له ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك جێ به‌جێ بكرێت ، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رێنمایی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی قوتابیان و پێشوازی كردنیان به جۆره‌ها رێگای دڵخۆشكردن و رازاندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌وه ده‌ربچێت و چاودێری بكرێت.
بۆیه گرنگه سه‌ره‌تا قوتابخانه‌كان پاك و خاوێن بن و بڕازێنه‌وه له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كه‌وه له قوتابخانه پێشوازی له قوتابیان بكرێت و رۆژی یه‌كه‌م به پێدانی گۆڵ و شیرینی پێشوازی له قوتابیان بكرێت و زۆر له قوتابخانه نه‌مێننه‌وه تا بێزار ببن و هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژ پلانی قوتابخانه دابه‌شی سه‌ركه‌س وكاری قوتابیان بكرێت كه كاتژمێر چه‌ند ده‌وام ده‌ست پێ ده‌كات و كاتژمێر چه‌ند كۆتایی دێت و له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی تری قوتابخانه و ده‌وام، هه‌روه‌ها له رۆژی دووه‌م له‌لایه‌ن مامۆستای پۆله‌وه قوتابیان به ناو قواتبخانه‌دا بسورێنه‌وه و بگه‌رێن قوتابخانه‌كه‌یان پێ بناسێندرێت و له رۆژه‌كانی سێ یه‌م و چواره‌میش ئاهه‌نگێكی خنجیلانه ساز بكرێت و وه‌رزش بكرێت قوتابیه‌كان ئازاد بن و باسی قوتابخانه بۆ قوتابیه‌كان بكرێت و دواتریش په‌رتووك به‌سه‌ر قوتابیه‌كان دابه‌ش بكرێت، ترس و دلِه راوكێیان نه‌مێنێت و ئاسایی بن ، بۆیه گرنگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه به‌رچاو روونی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند قوتابخانه‌كان ئاماده سازییان تێدا كراوه بۆ پێشوازی كردن له قوتابیان و ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ئه‌رێنی به سه‌ر ره‌فتار وهه‌ڵسوكه‌وتی قوتابیه‌كان ده‌بێت و په‌یوه‌ندییان پته‌وده‌بێت به قوتابخانه و قوتابخانه‌كه‌یان خۆش ده‌وێت و بگره ئاستی فێربوونیان زۆر باش ده‌بێت، وه رۆژانی یه‌كه‌می وه‌رگرتنیان له قوتابخانه له یادگارییه‌كانی قوتابیان به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه هه‌رگیز له یادی ناكه‌ن.
پێشوازی كردن له قوتابیان له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ووڵاتانی جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێت به سه‌ركه‌وتوویی، هه‌ر بۆنموونه له ووڵاتی ژاپۆن پێشوازی له قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌م ده‌كرێت به گۆڵ وئاهه‌نگ گێڕان و پۆل رازاندنه‌وه به گوڵ و میزه‌لان و شته جوانكارییه‌كان ئه‌وانه‌ی سه‌رنجی ئه‌و قوتابیانه راده‌كێشرێ، به هه‌مان شێوه له ووڵاتی ئورده‌ن قوتابخانه ده‌رازێته‌وه و شوكولاته وشیرینی دابه‌شی سه‌ر قوتابیان ده‌كه‌ن بۆ هاندانی زیاتر بۆ قوتابخانه، وه گرنگه له رووی راگه‌یاندنه‌وه گرنگی به یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن بده‌ن له قوتابخانه‌كان ، به‌رنامه‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ قوتابییان و مامۆستایان و كه‌س و كارییان ئه‌نجام بدرێت و هانی قوتابیان بدرێت بۆزیاتر خۆشه‌ویستیان بۆ قوتابخانه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.